بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی خستنە بەردەستی کۆپاپۆڕی خۆجەیی دێنا و مین ڕاوی شاهین بە فەرمانی حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خرایە بەردەستی هێزی دەریایی ئەرتەشەوە لە بەندەر عەباس.
دێنا، چوارەمین کۆپاپۆڕی مۆدێلی جەماران، لە ژێر چاوەدێری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران، لە پیشەی دەریایی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان داڕێژراوە و چێ کراوە و لە ئەمڕۆوە خراوەتە بەردەستی هێزی دەریایی ئەرتەشەوە.
هەروەها مین ڕاو یا پووچەڵ کەرەوەی مینی شاهین لەلایەن لێزانانی گەنجی پیشەی دەریایی وەزارەتی بەرگری ئەرتەشەوە چێ کراوە و بە پێی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای ڕۆژی جیهان، شوێنگیری و پووچەڵ کردنەوەی جۆرەکانی مینی دەریایی لە تواناکانی مین ڕاوی شاهینە.
بۆچوونی ئێوە