AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٣ ٢٣:٤٦

کۆتایی نتانیاهۆ/ سەرۆک وەزیری نوێی ئیسرائیل هەڵبژێردرا

کۆتایی نتانیاهۆ/ سەرۆک وەزیری نوێی ئیسرائیل  هەڵبژێردرا

بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کابینەی نوێی ئیسرائیل متمانەی وەرگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لەکۆبونەوەی ئەمشەویدا پەرلەمانی ئیسرائیل بەزۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشییە حکومەتی نوێی وڵاتەکەی بەسەرۆکایەتی نیفتالی بینیت لە پارتی "یەمینیا" کە بڕیارە ماوەی دو ساڵ ببێتە سەرۆكی حكومەت.

دواتر لە ساڵی 2023دا بەپێی رێككەوتنێكی نێوانین یائیر لاپید، سەرۆكی نەریتخوازان، پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەردەگرێت.

لەکۆبونەوەکەی پەرلەمانی ئیسرائیلدا 60 پەرلەمانتار لەکۆی 120 پەرلەمانتار دەنگیاندا بە کابینەی نوێی حکومەت، بەوەش دوای 12 ساڵ بەردەوامی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، بنیامین نەتەنیاهو، سەرکردەی پارتی لیکود و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپۆستەکەی

حکومەتی نوێی ئیسرائیل حکومەتێکی هاوپەیمانییە کەلەنێوان هەشت لایەندا پێکهێنراوە بەناوی "هاوپەیمانی گۆڕان"، کە خاوەن ئایدیۆلۆژیای جیاواز لەخۆدەگرێت دوای بنبەستێكی سیاسیی كە دو ساڵی خایاند و چوار هەڵبژاردنی بۆ كرا دێتەسەر کار.

لای خۆیەوە ، بنیامین نەتەنیاهو، سەرکردەی پارتی لیکود و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێکدا رایگەیاند، حکومەتی نوێی ئیسرائیل کە نەفتالی بێنیت بۆ ماوەی دو ساڵ و یایر لاپیدیش بۆ ماوەی دو ساڵی دیکە سەرۆکایەتی دەکەن، سەرکەوتو نابێت و ناتوانێت ئیسرائیل لە مەترسییەکانی ئێران و حەماس بپارێزێت.

پەرلەمان لە 120 ئەندام پێکهاتوە و زۆرینەی بڕیارەكانی تایبەت بە وڵاتەكە لەوێوە دەردەچێت

ئیسرائیل لەسەر سیستەمێكی حكومڕانی دەبرێت بەڕێوە، كە پەرلەمانەكەی بە کنێسیت ناسراوە، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە 120 ئەندامە و زۆرینەی بڕیارەكانی تایبەت بە وڵاتەكە لەوێوە دەردەچێت.

News Code 37754

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha