AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٤ ٠٧:٣١

بەشداری 100 کۆمپانیای ئابووری:

دووهەمین پیشانگای ئابووری و بازرگانی ئێران لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

دووهەمین پیشانگای ئابووری و بازرگانی ئێران لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند دووهەمین پیشانگای ئابووری ئێران بە بەشداری 100 کۆمپانیای ئابووری لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەهدی شووشتەری سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: دووهەمین پیشانگای ئابووری ئێران لە سلێمانی ڕۆژانی 1 تا 5ی پووشپەڕ بەڕێوە دەچێت.

ئەو وتیشی: 100 کۆمپانیای ئێرانی لەم پیشانگایەدا بەشدارن و مەبەست لە بەڕێوەبردنی ئەم پیشانگا، ناساندنی توانای کۆمپانیاکان و کەلوپەلی ئێرانییە و داوای لە کۆمپانیا چالاکەکانی هەرێمی کوردستان کرد پێشوازی لەم پیشانگایە بکەن.

هەروەها ڕاشیگەیاند: 15 گرووپی جۆراوجۆری خۆراک، جلوبەرگ، ڕایەخ، پیشە دەستکردەکان، پیشەی بیناسازی، کەلوپەلی ماڵ و ... لەم پیشانگایەدا بەشدارن و بەرهەمەکانی خۆیان دەناسێنن.

دووهەمین پیشانگای ئابووری و بازرگانی ئێران لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

News ID 37750

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha