بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شۆرای هاوبیری ئەهلی سوننە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا هێناویە: بۆ بەشداری ئاگادارانە لە ئەو هەڵبژاردنە و لەبەرچاوگرتنی هەموو لایەنەکان بە ڕێنوێنییەکان مەولانا عەبدولحەمید و هەندێک لە زانایانی بەناوبانگی ئەهلی سوننە و هەڵکەوتەکانی ئەهلی سوننە لە ناوچە و پارێزگا سوننە نشینەکانی ئێران لە قاڵبی شۆرای هاوبیری ئەهلی سوننەی ئێران کۆ بوونەوە و لەگەڵ بەربژێرە بەناوبانگەکانی ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان و بەرپرسانی باڵای لێژنەی هەڵبژاردنەکان دیدار و گفتوگۆیان کرد.
شۆرای هاوبیری ئەهلی سوننە، دوای کۆبوونەوە و باس و گفتوگۆی زۆر و لەبەرچاوگرتنی بەرنامەی بەربژێرەکان و دۆخی ئێستای ئێران، بە زۆرینەی دەنگ گەییشتنە ئەو ئاکامە کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دەتوانێت بژاردەیەکی گونجاو بۆ ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان بێت.
Your Comment