بەرنامەی ناڤۆکی ئێران خێرا خەریکە بەرەوپێش دەچێت

ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا کە نیشاندەری درێژەی پڕۆژە ترس لە ئێرانی ئەو وڵاتەیە پاگەندەی کرد کە تاران خەریکە خێرا بەرنامەی ناڤۆکیەکەی دەباتە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلۆمبرگ، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا ڕابرت مەنەندز سێناتۆری دیمۆکرات لە ویلایەتی نیوجرسی و سەرۆکی کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنای خستە بەردەنگەوە و پاگەندەی کرد کە تاران خێرا خەریکە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی دەباتە پێشەوە و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی 2015 یەکەم هەنگاو بۆ ڕێگری لە دەسپێڕاگەییشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمییە.

سێناتۆر مەنندز ئەو پرسیارەی هێنایە ئاراوە کە چ شتێک دەبێتە هۆی ئەویە کە بڕوا بکەین کە لە ڕاستیدا گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە باتی پابەند بوون، دەبێتە هۆی بەهێزتر بوون لە ئەوەی کە هەمانبوو؟

بلینکن لە وەڵامدا وتی: دوو خاڵ هەیە. یەکە تێبێنی پابەند بوون لە بەرانبەر پابەند بوونە. ئەگەر ئێمە بگەینە ئەو شوێنە ئەوە کارێکی گەورە دەبێت ئەگەر بتوانین بگەڕێینەوە، و ئەوە ئەبێ یەکەم هەنگاو بێت نە دوایین هەنگاو. من لەگەڵ ئەوەدا هەم. ئێمە کێشەیەکی گەورەمان هەیە کە بە پێی ڕای ئێوە، بەرنامەی ناڤۆکی ئێران خێرا خەریکە پێش دەکەوێت. ئێران خەریکی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستی باڵا بە ڕێژەی سەدا ٢٠ و تەنانەت سەدا ٦٠ە. لە ئاستی نزمتریشدا ئێران خەریکی بەکارهێنانی سانتریفیوژی پێشکەوتووە.

ناوبراو لە درێژەی پاگەندەکانی زیادی کرد: ئەو کاتەی کە لە ڕێککەوتنەکە بۆ دەستخستنی چەکی ناڤۆکی لەلایەن ئێرانەوە بۆ لەبەرچاو گیرابوو، یەک ساڵ بوو بەڵام ئێستا بە پێێ ڕاپۆرتەکان، ئەو ماوە بۆ چەند مانگ کەم بووەتەوە. ئەگەر ئەم ڕەوتە هەروا بچێتە پێشەوە، ئەو ماوە بۆ چەند هەفتەش دادەبەزێت.

News Code 37700

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =