کوردی سووریا نەگەنە رێککەوتن، تورکیا لە ناویان دەبات

داهاتووی دانوستانەکانی نێوان دوو لایەنی سەرەکی کوردی سووریا کە لە ساڵی 2012ەوە دەستی پێکردووە و قۆناغی جیاوازی تێپەڕاندووە، بێ دەستکەوتێکی بەرچاو، داهاتوویشی ناڕوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئینگلیزی زمانی لوانتی چاپی بریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریای لێک داوەتەوە و بە تانەوە نووسیویە: ئەگەر هەر بەم شێوەیە بچێتە پێشەوە، ئەگەری هەیە وەکوو ڕێکۆردێک لە کتێبی گینس تۆمار بکرێت.

ئەو ڕۆژنامە سەبارەت بە دەسپێکی دانوستانەکان لە نێوان پارتەکانی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا یا پەیەدە لە کوردستانی سووریا و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا نووسی: ئەو دانوستانانە لە ساڵی 2012 و بە هاندانی هەرێمی کوردستان کە دوو خولدا لە هەولێر و دهۆک بەڕێوە چوو و تەنانەت ڕێککەوتنیش کرا بەڵام ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە هیچ کات بەڕێوە نەچوو.

لوانت لە دریژەدا ئاماژەی کردە سەر خولێکی دیکە لە دانوستانەکان لە نێوان دوو لایەنی کوردی لە سووریا لە ئۆگۆستی 2019 بە ناوبژیوانی فەڕەنسا کە ئەویش بێ ئاکام بوو. ئەو ڕۆژانمە هەروەها ئاماژە دەکاتە سەر خولی ئێستای دانوستانەکان لە کۆتاییەکانی 2019 بە پێشنیاری مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی کوردی هێزەکانی هەسەدە و پاڵپشتی ئەمریکا کە دوو لایەنەکە لە ساڵی 2020 لەسەر بەرچاوگەی هاوبەشی سیاسی بۆ داهاتووی سووریا، سیستەمی فیدراڵی، پرسی کورد و دیاری کردنی ئیختیاراتی سیاسی کوردەکان ڕێککەوتن.

ئەو ڕۆژنامە لە درێژەدا ئاماژەی کردووەتە سەر بنبەستی دانوستانەکانی ئێستای نێوان ئەو دوولایەنە کوردییە و نووسی: لە سێپتەمبەری 2020 ەوە قۆناغی سێهەمی دانوستانەکان گەییشتووەتە بنبەست و لە ئەم خولەدا چوار نوێنەری ئەمریکا لە کوردستانی سووریا گۆڕدراوە و ئێستاکە دەیڤید برۆنستین ڕێنوێنی دانوستانەکانی لە ئەستۆ گرتووە.

ئەو ڕۆژنامە هۆکارەکانی نەگەییشتن بە ڕێککەوتنی نێوان دوو لایەنە کوردییەکەی لە باکووری سووریا ناژیرانە وەسف کردووە و هۆشداریی داوە کە ئەبێ لە گرینگایەتی ڕێککەوتنێک بۆ بەشداری لە دانوستانەکانی ژێنێڤ تێبگەن، ئەگەر وانەکەن، لایەنگەلێک وەکوو تورکیا کە هەڕەشەیە بۆ سەر بوونی کورد و ئیدارەی خۆسەر، شانسی کوردەکان بۆ هەبوونی ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیریان لێدەگرن.

News Code 37687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =