ئامانجی حکومەتی تورکیا داگیر کردنی کوردستانی سووریا و هەرێمە

نەسرەدین ماچین نوێنەری هەدەپە نیسبەت بە مەترسیەک کە لەلایەن تورکیاوە هەڕەشەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان کە لە 23 ی ئاپەوە دەستی پێکردووە هەر درێژەی هەیە. لەلایەکەوە کوژرانی 5 هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی متینا و بڵاو بوونەوەی هەواڵی جیاواز لە بارەی کوشتنی ئەو پێشمەرگانە لەلایەن پەکەکەوە کاردانەوەی زۆربەی بەرپرسە کوردەکانی لێکەوتووەتەوە.

نەسرەدین ماچین نوێنەری هەدەپە، لە کاردانەوە بە ئەو ڕووداوە داوای لە خەڵک کرد تا لە بەرانبەر ئاوەها پیلانگەلێک یەکگرتوو بن.

ماچین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری بەینولنەهرەین وتی: حکومەتی تورکیا دەیەوێت کارێک کە لە 20 ی جوونی 2018 لە عەفرین ئەنجامی دا ئێستا لە هەرێمی کوردستان دووپاتی بکاتەوە. بە بیانووی لەناو بردنی پەکەکە هێرش دەکات بەڵام ئامانجی پەکەکە نییە بەڵکوو داگیر کردنی کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستانە. کەواتە کوردەکان و ڕێبەرەکانیان ئەبێ ئەو پیلانە ئاشکرا بکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە قسەکانی ئەدهەم بارزانی کە وتبووی ئێستا کاتی بەرز کردنەوەی دەنگی ئاژیری مەترسییە، وتی: تورکیا 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە خاکی هەریمی داگیر کردووە و بنکە سەربازی کردووەتەوە بەڵام حکومەتی عێراق و هەرێم دەنگ ناکەن. ئەگەر گەلی کورد نەڕژنە سەر شەقام و لە دژی داگیرکاری هەڵنەستنەوە ڕۆژانێکی خراپ چوەڕوانیمان دەکەن.

News Code 37668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =