بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاح فەتحی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێستاکە لە ئاستی پارێزگا 320 کیلۆمەتر پڕۆژەی گەورەڕێی دەست پێکراوە، ڕایگەیاند: بۆ تەواو بوونی پڕۆژەکانی گەورەڕێیی کوردستان دوو هەزار ملیار تمەن بودجە پێویستە.
ناوبراو زیادی کرد: بە ئەو هەوڵانەوە کە لە چەند ساڵی ڕابردوو بۆ کردنەوەی گەورەڕێ و بەرز کردنەوەی ئاستی ڕێگا سەرەکییەکانی پارێزگا بۆ چوار لاینە کردنەوە ئەنجام دراوە، ئێستاکە لە پارێزگای کوردستان 332 کیلۆمەتر گەورەڕێ کراوەتەوە.
فەتحی وتیشی: گەڵاڵەی جۆراوجۆری چێ کرانی ڕێگاوبان لە شوێنە جیاوازەکانی پارێزگا خەریکە بەڕێوە دەچێت کە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر پڕۆژەکانی سنە-مەریوان، بیجاڕ-دیواندەرە، بیجاڕ-زەنجان، چێ کرانی ڕێگای سەڵوات ئاوا، سەقز-مەریوان، سەقز-بانە، کامیاران-سەوڵاوا و کرماشان بۆ میاندۆئاو.
Your Comment