یەپەگە هەر پەکەکەیە لە سووریا/مەخموور وەکوو قەندیلە بۆ ئێمە

ئەردۆغان لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی دیسان لەسەر درێژەی هێرشە سەربازییەکان بۆ قەندیل و مەخموور و لە هەمان کاتدا ڕێز بۆ سەروەری خاکی وڵاتانی دراوسێ جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پارتی داد و گەشەدوای یەکساڵ بە بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لەسەر شەڕ دژی تیرۆریزم، سیاسەتی دەرەوە بەرانبەر ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ و چەند پرسی ناوخۆیی باسی کرد.

ئەردۆغان بە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرانبەر یەپەگە و پەیەدە، وتی: چەنیدن جار وتوومانە کە یەپەگە لقی سووریایی پەکەکەیە. ئەمریکییەکان دەرفەتی کەڵکوەرگرتن لە چاڵاوە نەوتییەکانیان بە تیرۆریستەکان دا. بە بیانووی ئەوەی کە ئەو نەوتە کوالێتی باشی نییە بەرگریان لە تیرۆریستەکان کرد. ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە خەریکە نەوتی خاو دەفرۆشێت و داراییەکانی لەوێوە دابین دەکات.

لە بودجەی پێنتاگۆن بودجەیەک بۆ یەپەگە تەرخان کراوە. ئەمریکا ئەبێ بیسەلمێنێت کە وەکوو هاوبەش لە ناتۆ، لە پاڵ ئێمەیە یان تیرۆریستەکان و دوژمنانی ئێمە؟

ناوبراو جارێکی دیکە بە دووپات کردنەوەی ڕێزی تورکیا بۆ یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێ وتی: ئێمە سەبارەت بە قەندیل بە دەوڵەتی عێراقمان وت کە یان خۆتان بابەتەکە چآرەسەر بکەن یان ئێمە خۆمان دێین و چارەسەر دەکەین و بڕیارمان داوە کە ڕیشەکانی قەندیل وشک بکەین. هەروەها ئێمە مەخموور وەکوو قەندیل دەزانین. مەخموور هێلانەی قەندیلە.

News Code 37643

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =