به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, له‌تویتێكدا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم نوسیویهتى:"بەتوندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌و شەرمەزار دەکەم، پرسەو هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەمو ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداره‌كان دەخوازم".
داواشى لەپەرلەمانی کوردستان‌و لایەنە سیاسییەکان كردوه، بەیەکدەنگیی لەدژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە.
په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى زێره‌ڤانى له‌سنورى بادینان كه‌وتونه‌ته بۆسه‌ى په‌كه‌كه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێنج پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان برینداربون.
په‌كه‌كه‌ش ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى زێره‌ڤانى به‌هاوكاریی سوپاى عێراق هه‌وڵیانداوه هێرش بكه‌نه سه‌ر چەکدارەکانیان ن‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێكدادان دروستبوه.
دوای کردنە ئامانجی پێشمەرگە لە ئامیدی:
مەسرور بارزانی هێرشی کردە سەر پەکەکە/ داخوازیی بۆ هاتنە دەنگ پەرلەمان

مه‌سرور بارزانى لهپهیامێكدا بۆ پهرلهمانو لایه‌نه سیاسییه‌كان داواده‌كات، دژى دهستدرێژیهكانى په‌كه‌كه بوه‌ستنه‌وه.
News ID 37636
Your Comment