AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٤ ١٦:٣٧

پاش چەندین ساڵ خزمەت بە زاستە ئیسلامییەکان؛

"مەحموود ئیبراهیمی" وەرگێڕ و نووسەری کورد کۆچی دوایی کرد

"مەحموود ئیبراهیمی" وەرگێڕ و نووسەری کورد کۆچی دوایی کرد

"مەحموود ئیبراهیمی" ماموستای زانکۆ، وەرگێڕ و نووسەری کورد کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ناوبراو لە دایک بووی ساڵی ١٣١٩ لە گوندی خەڵیفانی مەهابادە و خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرای فەرهەنگی عەرەبی و زانستە قورئانییەکان لە زانکۆی تاران بوو.

ناوبراو جگە لەوەی وەکوو ماموستای قوتابخانە و ماموستای زانکۆ چالاکی دەکرد، زۆر بەرهەم و لێکۆڵینەوەی لە بواری فێقی ئیسلامی، ئەندێشەی ئیسلامی، ئاکاری ئیسلامی، مافی ژن لە ئیسلام و ... لە عەرەبی بۆ فارسی وەرگێڕاوەتەوە و چاپی کردووە.

لە بەرهەمەکانی خوالێخۆشبوو دەتوانین ئاماژە بە "قورئان و تەوەرە پێنج لایەنەکان"، "ژن لە ئەندێشەی ئیسلامی"، "ئیمامەکانی ئەهلی سونەت"، "فەرزە سێیانەکانی حەز، نوێژ و ڕۆژوو"، "فێق لە ئایینی ئیمام شافیعی"، "وڵامی سەد پرسیار سەبارەت بە سەرەتای ئیسلام" و ... بکەین.

ناوبراو ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

News ID 37627

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha