بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕی تویتەری خۆیدا نووسی: نتانیاهوش وەکوو دیکەی دژە ئێرانییەکان – بولتۆن، ترامپ و پۆمپەئۆ- کەوتە نێو زبڵدانی مێژوو.
ئەو ڕوونی کردەوە: ئێران وەکوو پێشوو سەربەرز ڕاوەستاوە.
زەریف لە کۆتاییشدا داکۆکی کرد: ئەمە چارەنووسی هەموو ئەوانەیە کە لە ماوەی چەند هەزار ساڵدا بەداوی زیان گەیاندن بە ئێرانییەکان بوون. کاتی گۆڕانی ڕێگایە.
Your Comment