بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، فەتحی حەمادە ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دوای شەڕی خەنجەری قودس، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین کار بەرهەمهێنانی مووشەکیا دەست پێکردەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو زیادی کرد: کارخانە و کارگەکانی ئێمە لە فەلەستین کاری بەرهەمهێنانی هەزاران مووشەکیان دەستپێکردەوە تا بەم شێوەیە دەستدرێژیی ئیسرائیلەکان لە قودس و غەززە ڕابگرن.
پێشتریش یەحیا سنوار سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە غەززە لە بەردەوام بوونی بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی بەرخۆدان هەواڵی دابوو.
بۆچوونی ئێوە