قۆڵبەست کردنی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان

ماڵپەڕێکی عەرەب زمان ڕایگەیاند کە سەربازانی عەرەبستانی سەعوودی لەم دواییانەدا 12 چالاکی مافی مرۆڤیان لە عەرەبستان قۆڵبەست کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلخەلیج ئەلجەدید، حاکمانی عەرەبستانی سەعوودی درێژە بە سەرکۆنە کردنی ئازادی بیروڕا لەم وڵاتە ئەدەن. بەرپرسە سوورییەکان شەپۆلێکی نوێی قۆڵبەست کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستانیان دەست پێ کردووە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان بەرپرسانی عەرەبستانی سەعوودی لە شەپۆلی نوێی سەرکۆنە کردنەکان، 12 چالاکی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە قۆڵبەست کراون کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ عەبدوڵا جیلان بکەین.

دەنگۆی پاشایەتی بێن سەلمان لە عەرەبستان بڵاو بۆتەوە و وەلیعەهدی سەعوودی هەوڵ ئەدات پێش گەیشتن بە دەسەڵات، بەستێنێک بۆ حوکمڕانی خۆی دابین بکات.

پێشتر، ماڵپەڕی عەرەبی 21، نووسیبووی: بەڵێنەکانی محەمەد بێن سەلمان سەبارەت بە دابین کردنی ئازادی بۆ لاوان و هەروەها ئازادی بیروڕا نەک هەر جێبەجێ نەکراوە بەڵکوو پێچەوانەکەشی ڕووی داوە بەشێوەیەک کە ژمارەی قۆڵبەست کراوان لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئەودا زۆرتر بۆتەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە لە کاتی دەسەڵاتداری بێن سەلمان لە عەرەبستان، دۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە زۆر خراپ بووە و ئەمەش هەندێ پرسیار سەبارەت بە هۆکاری زۆربونەوەی گوشارەکان لە سەردەمی بێن سەلمان دێنێتە ئاراوە.

عەبدولعەزیز ئەلمویەد چالاکی مافی مرۆڤی سەعوودی ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ڕوودوەکانی عەرەبستان نیشاندەری سەرکۆنە کردنی بێ وێنە و مێژوویی خەڵک لە لایەن بەرپرسانی ئەو ولاتەیە.

News Code 37564

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =