بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەوڵدەریی سەما، سەربازانی ئەرتەشی ڕژیمی داگیرکەری قودس بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەی کەرانەی باختەری. سەربازانی زایۆنیست بە هێرش بۆ سەر شارەکانی ئەلبیرە و قودس، 9 فەلەستینی لەوانە نەسرۆڵا جەماڵ ئەلتەویل منداڵی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماسیان قۆڵبەست کرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەرتەشی زایۆنی هەموو ڕۆژێ هێرشی دەکردە سەر کەرانەی باختەری و فەلەستینییەکانی سەرکۆنە دەکرد. شیاوی ئاماژەیە هەموو ڕۆژانی هەینی لە کەرانەی باختەری خۆپیشاندان دژی شارۆچکەسازی و داگیرکردنی خاکی فەلەستینییەکان بەڕێوە دەچێت.
هەواڵدەرییەکان ئێوارەی پێنشەمە لە دەستدرێژی سەربازانی زایۆنی بۆ سەر هەواڵنێر و وێنەگری فەلەستینی ئەلکوفییە هەواڵیان داوە.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی هەواڵدەریی سەما سەربازانی ڕژیمی زایۆنی دوێنێ، وەهبی مەکییە وێنەگر و زەنییە حەلوانی هەواڵنێری کەناڵی ئەلکوفیەیان لە قودس قۆڵبەست کرد.
هەروەها ڕایانگەیاندووە قۆڵبەست کردنی ئەم کەسانە پاش دەستدرێژی و ئەشکەنجە کردنیان ڕووی داوە کە بەدوای ئەوە، وێنەگری ئەلکوفییە بریندار بووە.
Your Comment