واشینتۆن هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان دژی ئێران لێک ئەداتەوە

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند واشینتۆن هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان دژی ئێران بە شێوەی شیاو لێک ئەداتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند گەر ئێران بە تەواوەتی پێبەندی بەرجام بێت، بە وردی گەمارۆکان دژی تاران لێک ئەدرێنەوە و پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

ژانێت یلن لە دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمریکا ئەمەی ڕاگەیاند.

ئەو وتیشی: سەرۆک کۆمار بەدوای گەڕانەوەی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی بڕیارەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و ئەمریکاش ئامادەی ئەنجامی کارێکی هاوشێوەیە.

ناوبراو داکۆکی کرد: ئێمە بە وردی ئەو گەمارۆیانە کە دەبێ هەڵوەشێنەوە لێکی ئەدەینەوە بۆ ئەوەی بزانین هەڵوەشانەوەی کامە گەمارۆ باشترە.

شیاوی ئاماژەیە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە چوونە دەرەوە لە بەرجام یان ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەندێ گەمارۆی نوێی دژی ئێران ڕاگەیاند.

News Code 37527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =