ناوچەی ئازادی بانە بەستێنی گەشەی ئابووری ڕۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستانە

سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشە، کانگا و کشتوکاڵی سنە، وتی: بە پەسەند کردنی ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان بەستێن بۆ گەشەی بەرهەمهێنان و بازرگانی بۆ دوو لایەنی ئێرانی و عێراق خۆش بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەماڵ حسێنی ڕۆژی سێشەممە لە کۆڕبەندی یەک ڕۆژەی ناساندنی دەرفەتە سەرمایەدانەرییەکانی ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە کە بە بەشداری پارێزگار و بەرپرسانی پارێزگای کوردستان، پارێزگاری سلێمانی و چالاکانی ئابووری هەرێم لە بانە بەڕێوە چوو، وتی: ئالوگۆڕی ئابووری بەستێن بۆ ئاسایش خۆش دەکات و لە بەشدارییە نێودەوڵەتییەکان جگە لە ئاسایش، دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی بەرهەمهێنانی نەتەوەیی و ڕەخساندنی هەلی کار.

ناوبراو زیادی کرد: فەرمی بوونەوەی سنووری سەیرانبەند و گەشەی هەناردە کردن لە ئەو سنوورەوە، کاریگەری زۆر دەخاتە سەر وەرگرتنی سەرمایەدانەرەکانی هەرێم بۆ سەرمایەدانەری لە ناوچەی ئایبەت کە لە ئەو کۆڕبەندەدا هەوڵ دەدرێت بەستێنە باشەکانی سەرمایەدانەری لە ئەو ناوچە خۆش بکرێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشە، کانگا و کشتوکاڵی سنە وتی: بە پەسەند کرانی ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان بەستێن بۆ گەشەی بەرهەمهینان و بازرگانی بۆ دوو لایەنی ئێران و عێراق خۆش بووە.

News Code 37499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =