بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ دەوڵەت و خەڵکی لوبنان بە پیرۆزبایی هاتنی جێژنی بەرخۆدان و ساڵڕۆژی ئازاد کردنی باشووری ئەو وڵاتە لە دەستی هێزەکانی ئیسرائیل، جەختی کرد: چییەتی ڕژێمی زایۆنی کە بەهۆی خووی دەستدرێژانەیە نیشانی دا کە تەنیا ڕێگای ڕووبەڕوو بوونەوەی ستەمکاران وەستان و بەرخۆدانی گەلە.
حەسەن ڕۆحانی لە پەیامەکەیدا بۆ میشل عەونی سەرۆک کۆماری لوبنان هێناویە: هاتنی ساڵڕۆژی جێژنی سەرکەوتنانە و پڕ لە شانازی بەرخۆدان و ئازادی کە بە گیانفیدایی و لە خۆبوردوویی خەڵکی خۆڕاگری لوبنان بووە هۆی ئازادسازی باشووری ئەو وڵاتە لە دەستی هێزەکانی ئیسرائیل، لە دەوڵەت و خەڵکی لوبنان پیرۆزبایی دەڵێین.
چییەتی ڕژێمی زایۆنی کە بەهۆی خووی دەستدرێژانەیە، نیشانی دا کە تەنیا ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی ستەمکاران، وەستان و بەرخۆدانی گەلە. هیوادارم ئەو ڕێگایە بە ڕێبەری ئێوە تا ئازاد بوونی تەواوی خاکی لوبنان درێژەی هەبێت.
لە درێژەی ورەی نەتەوەی لوبنان، سوپا و بەرخۆدان بۆ پاراستنی یەکێتی و بەرگری لە خاکی وڵاتەکەی، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وەکوو ڕابردوو لە پاڵ دەوڵەت و گەلی لوبنان بووە و دەبێت.
بۆچوونی ئێوە