بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید جەعفەری لە کۆبوونەوەی ناساندنی هەلە سەرمایەدانەرییەکانی ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە، ڕایگەیاند: پێویستە دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ گەشەی ژێرخانەکانی سنووری سەیرانبەند و پاڵپشتی و هاندانی سەرمایەدانەران بۆ سەرمایەدانەری لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە هەوڵ بدەن.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کۆبوونەوە دوولایەنەکانی عێراق و ئێران پێویستی بە پاڵپشتی کەرتی تایبەت و دەوڵەتیە، وتی: سەرمایەدانەرە عێراقییەکان دڵنیا بن لە ئەگەری سەرمایەدانەری لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە بە هەموو توانەوە پاڵپشتیان دەکرێت.
Your Comment