داواکاری ئێران لە هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێدانی سنووری سەیرانبەند

جێگری هەماهەنگی ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی ئێمە بۆ گەشە و ڕێکخستنی سنووری سەیرانبەند، چاوەڕوانین هەرێمیش بۆ پاڵپشتی پێویست لە سەرمایەدانەرانی دوو لایەنەکە بە شێوەی جیدی هەنگاو بنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید جەعفەری لە کۆبوونەوەی ناساندنی هەلە سەرمایەدانەرییەکانی ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە، ڕایگەیاند: پێویستە دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ گەشەی ژێرخانەکانی سنووری سەیرانبەند و پاڵپشتی و هاندانی سەرمایەدانەران بۆ سەرمایەدانەری لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە هەوڵ بدەن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کۆبوونەوە دوولایەنەکانی عێراق و ئێران پێویستی بە پاڵپشتی کەرتی تایبەت و دەوڵەتیە، وتی: سەرمایەدانەرە عێراقییەکان دڵنیا بن لە ئەگەری سەرمایەدانەری لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە بە هەموو توانەوە پاڵپشتیان دەکرێت.

News Code 37487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =