بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەهمەن مورادنیا ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی بۆ تاوتوێ کردنی ئەو ڕێککەوتنانە کە لە ساڵی 1398 واژۆ کراون لە نێوان دوو لایەنەکەدا، وتی: چاوەڕوانین پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی عێراقی بۆ پرسی گواستنەوەی یەکجارەکی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە، ڕێکارێک بدۆزنەوە، چونکوو بە ئەو کارەوە کێشەی بەفیڕۆ چوونی کات و کاڵا چارەسەر دەبێت.
ناوبراو داوای هەوڵی دامودەزگا و بەرپرسانی پێوەندیداری ئەو پارێزگایە بۆ ئاسانکاری لە ئەنجامی هاوردە و بردەی سنووری لە سنووری باشماخی کرد و زیادی کرد: هاوکاری و پێوەندی نێوان کوردستان و سلێمانی ئەبێ زیاتر لە ڕێککەوتنەکان بێت و زیاتر ببێتەوە.
مورادنیا داوای بەکارهێنانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی لە خزمەتگوزاری گاز، کارەبا و تەکنیکی و ئەندازیاری پارێزگای کوردستانی کرد و وتی: بە پێی پەسەند کرانی ناوچەی ئازادی بازرگانی مەریوان و بانە، دەرەتانی سەرمایەدانەری زۆر لەبار بۆ لایەنە عێراقییەکانیش ڕەخساوە، کەواتە چاوەڕوانین هەرێم لە ئەو بوارە بە شێوەی جیدی بێتە کایەوە.
Your Comment