بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵ ئەبووبەکر ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی بەڕێوەبردنی ڕێککەوتنەکانی پارێزگای کوردستان و سلێمانی کە لە ساڵی 1398 واژۆ کرا، ڕایگەیاند: هەناردە کردنی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی 1398، 2 ملیار دۆلار بوو کە ئستاکە سەرەڕای هەبوونی کێشە زۆر و تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، گەییشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار و ئەوەش نیشاندەری گەشەی هەناردە کردن لە ناوچەکەیە.
ناوبراو زیادی کرد: سەرەڕای هەبوونی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەل ئێران دانەخرا و پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق زیادی کرد کە نیشانەی هاوکاری و پێوەندییە دۆستانەکانی نیوان دوو وڵاتەکەیە.
ئەبووبەکر بەڕێوە نەچوونی ڕێککەوتنەکانی گۆڕانی دەوڵەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم، نائەمنییەکانی ئێستا، هەبوونی داعش و شەهید بوونی سەردار سلێمانی وەسف کرد و وتی: سەرەڕای ئەوە کارگەلێکی باش لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمەوە بۆ بەڕێوە بردنی ڕێککەوتننەکان ئەنجام دراوە.
Your Comment