نامەی دەسخۆشی گرووپە فەلەستینییەکان لە ڕێبەری ئێران

ژمارەیەک لە گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە ناردنی نامەگەلێکی جودا، بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی لە هەڵوێستەکانی ڕێبەری ئێران لە ڕۆژی قودسی ئەمساڵ دەسخۆشیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە ناردنی نامەگەلێکی جودا، بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی لە هەڵوێستەکانی ڕێبەری ئێران لە ڕۆژی قودسی ئەمساڵ دەسخۆشیان کرد.

پێنج گرووپی بەرخۆدانی فەلەستینی لە ئەو نامەگەلەدا وێڕای دەسخۆشی دووبارە لە هەڵوێستەکانی ئێران و ڕێبەری شۆڕش لە پاڵپشتی لە بەرخۆدانی خەڵکی فەلەستین و بەفەرمی نەناساندنی ئیسرائیل، لەسەر درێژەی ڕێگای بەرخۆدان تا ئازادی قودس جەختیان کرد و قسەکانی ڕێبەری شۆڕش لە ڕۆژی قودسی ئەمساڵ، نەخشەڕێگای ئازادی فەلەستین وەسف کرا.

شیاوی باسە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی 17 ی گوڵان واتا ڕۆژی قودس بە ئاماژە بە هێزی هەمەلایەنەی هێزەکانی بەرخۆدان، ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلی لە بەرژەوەندی جیهانی ئیسلام وەسف کرد.

هەروەها ئیسرائیلی ڕوو لە لەناوچوون وەسف کرد و لەسەر درێژەی بەرخۆدان بەرانبەر ئیسرائیل تا بەڕێوە بردنی گشت پرسییەک لە دەرەوە و ناوخۆی فەلەستین بۆ دیاری کردنی دەسەڵاتی سیاسی داهاتووی فەلەستین جەختی کرد.

News Code 37365

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =