AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٢ ١٩:٥٣

زەریف لە ناو کۆمەڵی ڕێبەرە فەلستینییەکاندا:

نەبەز بوونی "گومەزی ئاسنی" ڕژیمی زایۆنی درۆیە

نەبەز بوونی "گومەزی ئاسنی" ڕژیمی زایۆنی درۆیە

وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان وتی: وڵامی قارەمانانەی گرووپەکانی بەرخۆدان دژی ڕژیمی زایۆنی ئەوەی سەلماند کە نەبەز بوونی "گومەزی ئاسنی" ڕژیمی زایۆنی درۆیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف کە چووە بۆ سووریا لە ناو کۆمەڵی ڕێبەرە فەلستینییەکاندا وتی: ئەم دواییانە بینەری دڕندەیی زۆرتری ڕژیمی زایۆنی لە مزگەوتی ئەقسا و هەوڵ بۆ هەڕەشەی زیاتر لە ناوچەکانی دیکە و هاوکات بەرخۆدانی خەڵکی فەلستین بۆ بەرگری کردن لەم شوێنە پیرۆزە بووین.

ئەو وتیشی: جەنایەتەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل لە غەزە و وڵامی قارەمانانەی گرووپەکانی بەرخۆدان دژی ڕژیمی زایۆنی ئەوەی سەلماند کە نەبەز بوونی "گومەزی ئاسنی" ڕژیمی زایۆنی درۆیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم ڕووداوانە نیشانی دا کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی کردەوەیەک دژی خەڵکی فەلستین و دژی خواستی موسوڵمانانە. ئێمە لەم ڕۆژانە هەوڵمان داوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە بابەتی فەلستین هەستیار بکەینەوە.

هەروەها وتیشی: ئێمە لە پەنای خەڵکی فەلستین وەستاوین و شانازی دەکەین کە تاوانی ئەم ڕاوەستانەشمان دەدەینەوە. هیوادارم هەموو لە پەنای یەک بتوانین بە خۆڕاگری و هەوڵ بۆ وەرگرتنی مافی خەڵکی فەلستین ڕۆژانێکی باشتر بۆ ئەم وڵاتە بێنینە دی.

News ID 37296

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha