بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرای کرد: "به‌داخه‌وه جارێكی دیكه و له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و له مانگی پێرۆزی ڕه‌مه‌زاندا، قه‌واره‌ی داگیركه‌ری جوله‌كه به دڕندانه‌ترین شیواز كه‌وته‌وه په‌لاماردانی نوێژخوێنانی مزگه‌وتی پیرۆزی ئه‌قسا و دواتریش موشه‌كبارانكردنی خه‌ڵكی بێدیفاعی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه و شه‌هید و برینداركردنی ده‌یان هاوڵاتیی كه له‌ناویاندا ژن و مناڵ هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە کە "ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی جوله‌كه ده‌یكات، جگه له داگیركارییه‌كی بێ ڕه‌زای ئاشكرا، كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لێكی سته‌ملێكراوی خاك داگیركراوه و به‌هه‌مو پێوه‌رێك تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه"
Your Comment