بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو هونەرمەندە داڕێژەر و گریمۆرە زیاتر لە 50 بەرهەمی سینەمایی و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی هەیە و بۆ داڕشتن و گریمۆری سێ فیلمی "پەردەی ئاخر" لە دەرهێنانی وارۆژ کەریم مەسێحی، "زشت و زیبا" فیلمی ئەحمەدڕەزا موعتەمدی و "لە کەرخەوە تا ڕاین" بەرهەمی ئیبراهیم حاتەمی کیا براوەی سێ خەڵاتی سیمۆرغی بلوورینی گریمۆری لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجری بردووەتەوە.
خوالێخۆشبوو مەسعوود وەلەدبەیگی لەدایک بووی 1314 لە کرماشان بوو و کچەکەی سەحەر وەلەدبەیگی ئەکتەری بەناوبانگە و زاواکەشی نیما فەلاح یەکێک لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەما و تەلەڤیزیۆنە.
بۆچوونی ئێوە