بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، مێدیا زایۆنییەکان شەوی سێشەممە لە بیسترانی دەنگی ئاژیری مەترسی لە تێلاڤیڤ هەوالیان دا.
دانپێدانانی ئیسرائیل بە خەسارەکانی هێرشی مووشەکی بەرخۆدان
مێدیا زایۆنییەکان بەرەبەیانی چوارشەممە بە خەساری هێرشی مووشەکی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ سەر ناوجە داگیرکراوەکان دانیان نا.
سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاند کە لە هێرشە مووشەکییەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، 5 ئیسرائیلی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون و دەیان بینا لە بئرسەبەع، تێلاڤیڤ و ئەللد و ناوچەکانی دیکە خەساریان بەرکەوتووە.
دوایین ئاماری شەهیدان و برینداربووانی فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە
سەرچاوە فەەستینییەکان لە شەهادەتی 35 فەلەستینی لەوانە 12 منداڵ و 3 ژن لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە هەواڵیان دا.
هەروەها 233 فەلەستینی دیکەش بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە