ئەوانەی ڕەخنە لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرن دادگایی دەکرێن

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوانەی رەخنە لەدەسەڵاتی هەرێم دەگرن بەیاسای ئاسایشی نیشتمانی دادگایی دەكرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دوێنێ سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وتارێکی لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی عێراق پێشکێشکرد.

رایگەیاند: ئەو ڕوداوانەی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە نیگەرانی بەرامبەر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمى کوردستانى عێراق دروستکردووە، بۆیە ئەوانەی رەخنە لەدەسەڵاتدارانى هەرێم دەگرن بەیاسای ئاسایشى هەرێم دادگایی دەكرێن".

نێردرەى نەتەوەیەکگرتووەکان باسى لەوەشکردوە، ئەوانەى رەخنە دەگرن جگە لەوەى رووبەرووى تۆقاندن بوونەتەوە سەرباری ئەوەش تۆمەتی جۆراو جۆریان ئاڕاستە کراوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەولێرو بەغداش جێنین پلاسخارت ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەوەى ئێستا باشتر بن، چونکە هێشتا رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی عێراق جەختیکردەوە کە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا هاوکارى عێراقییەکان دەکەن.

News Code 37279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =