بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وتەبێژی کەتیبەکانی عێززەدین قەسام جەختی کرد تا کاتێک کە گەمارۆ و هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی زایۆنییەکان دژی نوێژخوێنەکان لە قودسی داگیرکراو کۆتایی نەیێت, هێرشی موشەکی درێژە پێدەدەین.
لە هەواڵەکاندا هاتووە تا ئێستا 160 مووشەکی فەلەستینی لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی زایۆنییەکان کراوە.
ڕژێمی زایۆنی چەند بنکەی حەماسی لە ڕۆژاوای کەرتی غەززە کردە ئامانج.
.هەروەها فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی چەندین ناوچەی لە ڕۆژاوای ڕەفەح لە باشووری غەزڕە و خان یۆنس بوردۆمان کردووە.
بۆچوونی ئێوە