بە پێی هەواڵی مێهر، عوبەید ڕۆستەمی لەم بارەوە وتی: بە بۆنەی بەربڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بە شێوەی نێونەتەوەیی بەڕێوە ناچێت. ئەم قۆناغە لە فستیڤاڵەکە بە مەبەستی زیادکردنەوەی شادی لە کۆمەڵگا و پێک هێنانی دەرفەتێک بۆ پێوەندی نێوان هونەرمەندەکانی وڵاتمان بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: ئەو شانۆیانە کە بابەتەکانی فیداکاری و لەخۆبوردویی کادیری دەرمان، مافی منداڵان و تازە لاوان لە کۆمەڵگا، ژینگە، کەڵک وەرگرتن لە وزە، سەرچاوە سروشتییەکان، خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و هەوڵ بۆ کەم کردنەوەیان لە سەرووی شانۆ هەڵبژێردراوەکان دەبێت.
ئەو هەروەها ئاماژەی بۆ بەشەکانیتری ئەم فستیڤاڵە کرد و وتی: بەشێکی ئەم فستیڤاڵەش بۆ شانۆی ئایینی و سونەتی تەرخان کراوە و دەبێ لە سەر فەرهەنگی خۆجەیی و ناوچەیی، یارییەکان، ئایین و سونەتەکان بەرهەم هاتبێت.
Your Comment