مەبەستی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان کاروباری دوو لایەنە و ناوچەییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە مەبەستی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان کاروباری دوو لایەنە و ناوچەییە، وتی: بۆ باس کردن لە سەر وردەکارییەکانی ئەم دانوستنە هێشتا زووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە سەبارەت بە هێرش بۆ کونسولگەری ئێران لە عێراق، وتی: بەداخەوە هەندێ کەس دەیانویست هێرش بکەنە سەر کونسولگەری ئێران لە کەربەلا بەڵام ئێمە خێرا لە گەڵ باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا پێوەندیمان گرت و هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە گەڵ هێرشبەران ڕووبەڕوو بوونەوە.

ئەو سەبارەت بە راپۆرتە نوێیەکان لە سەر شەهید بوونی قاسم سولیمانی وتی: هیچ شتێک لە ئێمە ناشاردرێتەوە. تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان لە حاڵی ئەنجام دایە.

ناوبراو سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئەفغانستانیش وتی: ئێمە بۆ کوژراوانی ئەو ڕووداوە بەداخین و نیگەرانی دۆخی ئەو وڵاتەین. داهاتوویەکی ئازاد، ئاوەدان و سەقامگیر بۆ ئەو وڵاتە بە ئاوات دەخوازین.

خەتیب زادە هەروەها لە سەفەری زەریف بۆ ئەمارات هەواڵی دا و وتی: ئێمە لە گەڵ ئەمارات پێوەندی دیپلۆماتیکمان هەیە و هەرگیز پێوەندیمان نەبچڕاوە ئەماراتییەکان شەریکی بازرگانی ئێمەن.

News Code 37249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =