18401کەسی  دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 351 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 18408 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 331  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 75 هەزار و 261 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 673 هەزار و 219 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 127 هەزار و 192 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =