بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەک کەسی نەناسراو هاتنە بەردەم بینای کۆنسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا و گرژییان دروست کرد، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، رووداوەکە لە شەقامی کەربەلا لە کەربەلا روویداوە و "پۆلیسی پارێزگاکە هەموو هەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، دەستپێکردووە".
بەپێی گوتەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، "هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لیژنەیەکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست و زانیاریی تەواو لەسەر رووداوەکە پێکهێناوە."
ئێستا پۆلیسی کەربەلا و هێزە ئەمنییەکان لەو دەڤەرە جێگیر کراون و دۆخەکە هێورە و کەربەلا هیچ کێشەیەکی ئەمنی نییە.
Your Comment