بنەماڵەکانی جێگیر لە کەمپی ئەلهەول، سەداسەد داعشین

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە بنەماڵەکانی جێگیر لە کەمپی ئەلهەول لە سووریا 100 لەسەد داعشین و ئیزنیان پێ بدرێت بێنەوە عێراق، دەبێتە هۆی کێشە و ئاڵۆزی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، کاتع ڕکابی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە ڕەخنە بە دەرکردنی مۆڵەت بۆ گواستنەوەی 100 بنەماڵەی عێراقی لە کەمپی ئەلهەولەوە بۆ ئەو وڵاتە پاگەندەی کرد کە بنەماڵەکانی جێگیر لە کەمپی ئەلهەول هەڵکەوتوو لە کوردستانی سووریا سەداسەد داعشین.

ناوبراو لە لێدوانێکدا جەختی کرد: بنەماڵەکانی جێگیر لە کەمپی ئەلهەول لە سووریا 100 لەسەد داعشین و ئیزنیان پێ بدرێت بێنەوە عێراق، دەبێتە هۆی کێشە و ئاڵۆزی.

ڕکابی هەروەها زیادی کرد: ئەو بنەماڵەگەلە خاوەن بیری توندڕەوانەن کە هەڕەشەیە بۆ سەر کۆمەڵگای ئێمە و هەرجۆرە هەوڵدانێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە، کێشەیەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی کەمپی ئەلهەول و بەرپرسانی عێراقی، دوو ڕۆژ پێش ئێستا 100 بنەماڵە لە ئەو کەمپەوە گواستراونەتەوە بۆ کەمپی جەدعە لە ناوچەی قیارە لە پارێزگای نەینەوا.

News Code 37207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha