بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەربەست سەبری قایمەقامی کانی ماسی لەو بارەوە وتی: هێزەکانی سوپای تورکیا لە بەرزاییەکانی کفر سوور لە نزیکی گوندی هرۆر ئۆپراسیۆنی هێلی بێرن واتا دابەزاندنی هێزی سەربازییان بەڕێوە برد کە بەم شێوەیە، ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی هێلی بێرنی ئەو هێزانە بۆ چوار ناوچەی کیستە، ملاردی، دارای و بەرزاییەکانی کفر سوور بەرز بووەتەوە.
قایمەقامی کانی ماسی هەروەها وتی: فڕۆکەکانی سوپای تورکیا، دوێنێ سێشەممە دۆڵی هسبا لە نزیک گوندی بازی سەر بە بەشی کانی ماسیان بوردمان کردوە.
شیاوی باسە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە بەشی کانی ماسی زیاتر لە یەک هەفتەی پێشەوە دەستی پێکردووە و لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا، هێزەکانی ئەو وڵاتە لە بەرزاییەکانی گوندی کیستە و پشتی گوندی هرۆر جێگیر بوون و وێستگەی سەربازی نەگۆڕیان لە ئەو ناوچە کردووەتەوە.
Your Comment