AP ١٤٠٠ گوڵان ١٤ ١٠:١٢

ڕاپۆرتی فەرهەنگی؛

ئیمام عەلی دەنگی دادپەروەری بوو کە بە خنجەری نەزانی شەهید بوو

ئیمام عەلی دەنگی دادپەروەری بوو کە بە خنجەری نەزانی شەهید بوو

ئیمام عەلی کە ئیمامی یەکەمی شیعەکانە لە ئاوەها ڕۆژێکدا کە خەریکی نوێژ کردن بوون شەهید کرا، خۆی و دادپەروەرییەکەی لای هەموو موسڵمانان ناوبانگی هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمام عەلی ئیمامی یەکەمی هەموو ئایینەکانی شیعە، سەحابی، ڕاوی، کاتیبی وەحی و چوارەمین خەلیفە لە خولەفای ڕاشدینی لەلاین ئەهلی سوننەیە. ئەو هەروەها ئامۆزا و زاوای پێغەمبەری گەورە(د.خ)، هاوژینی حەزرەتی فاتیمە، باوک و باوەگەورەی یازدە ئیمامی شەیعەیە. باوکی ناوی ئەبووتالب و دایکی فاتمە کچی ئەسەد بوو. بە وتەی زانایانی شیعە و زۆربەی زانایانی ئەهلی سوننە، لە کەعبە لەدایک بووە و یەکەم پیاوێک بوو کە ئیمانی بە پێغەمبەر هێناوە.

ئیمام عەلی کاتێک کە قورەیش دەیەویست پێغەمبەری ئیسلام بکوژێت، لە جێگای پێغەمبەر خەوت تا پێغەمبەر بتوانێت نهێنی لە مەدینە کۆچ بکات. پێغەمبەر پەیمانی برایەتی لەگەڵ ئەو بەست. بە پێی سەرچاوەکانی شیعە و هەندێک سەرچاوەی ئەهلی سوننە، نزیک 300 ئایە لە قورئانی کەریم، سەبارەت بە گەورەییەکانی ئەو هاتووە وەکوو ئایەی موباهیلە، ئایەی تەتهیر، ئایەی ویلایەت و هەندێکی دیکە لە ئایەکان لە سەر پاکی ئەو نووسراوە.

عەلی(د.خ) لە هەموو شەڕەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) جگە لە شەڕی تەبووک بەشدای هەبوو. لە شەڕی تەبووک پێغەمبەر(د.خ) حەزرەتی عەلی(د.خ)ی وەکوو جێگری خۆی لە مەدینە دەست نیشان کرد. ئیمام عەلی لە شەڕی بەدر، ژمارەیەکی زۆر لە کافرەکانی کوشت، لە شەڕی ئۆحۆد گیانی پیغەمبەری پاراست، لە شەڕی خەندەق بە کوشتنی عومەر کوڕی عەبدود کۆتایی بە شەڕەکە هێنا و لە شەڕی خەیبەر، بە هەڵکۆڵینی دەرکەی گەورەی قەڵای خەیبەر، شەڕەکە کۆتایی هات.

ئیمام عەلی دوای خەلیفەی سێهەم، لە سەر داوای موسڵمانان خەلافەت و دەسەڵاتی قبووڵ کرد. ئەو لە سەردەمی دەسەڵاتدارییەکەی گرینگایەتی زۆری بە دادپەروەری دەدا و لە بەرانبەر شیوەی کاری خەلیفەکانی دیکە کە بەیتوڵماڵیان بە پێی پێشینەی کەسەکان دابەش کرد، وەستایەوە. ئەو فەرمانی دا کە عەرەبو عەجەم و هەر موسڵمانێکی دیکە لە هەر ڕەگەز و هۆزێک کە ببن، لە بەشی بەیتوڵماڵ یەکسانن.

سەردەمی حەزرەتی عەلی دۆخی سەختی تێگەییشتنی ڕواڵەتی و هەڵە لە ئایینی ئیسلام و خوێندنەوەی نالەبار بوو و لە پاڵ ئەوەش نەزانی و دەمارگرژی نابەجێ و هەروەها بیری زێڕ و زیو و هێز پەرەی سەندبوو.

ئیمام عەلی(د.خ) لە کۆتاییدا لە میحرابی مزگەوتی کووفە لە حاڵێکدا کە خەریکی نوێژ کردن بوو بە دەستی یەکێک لە خەواریج بە ناوی ئیبن مولجەم مورادی شەهید کرا و بە شێوەی نهێنی لە نەجەف بەخاک سپێردرا. گڵکۆی ئیمام عەلی یەکێک لە شوێنە پیرۆزەکان لە فەرهەنگی شیعەیە و زیارەتکاری زۆری هەیە.

News ID 37143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha