AP ١٤٠٠ گوڵان ٩ ١٥:٢٠

بە پێی ڕاگەیاندنی چەند سەرچاوەی ئەمریکی؛

واشنتۆن خەریکی تاوتوێ کردنی هەڵگرتنی هەندێک گەمارۆ لە سەر ئێرانە

واشنتۆن خەریکی تاوتوێ کردنی هەڵگرتنی هەندێک گەمارۆ لە سەر ئێرانە

چەند سەرچاوەی ئاگادار لە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەندێک لە گەمارۆکان کە لە دەرەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە سەر ئێران سەپێندراون، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆ شەیتێد پرێس، چەند سەرچاوەی ئاگادر لە دەوڵەتی ئەمریکا لە هەوڵی دەوڵەتی بایدن بۆ تاوتوێ کردنی هەڵوەشاندنەوەی هەندێک لە گەمارۆکان کە لە سەردەمی ترامپ بە سەر ئێران سەپێندرابوون، بۆ هاندانی تاران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر بەڵێنە ناڤۆکییەکانی، هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بەرپرسە ئاگادارانە پاگەندەیان کردووە لە درێژەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی خۆی لەگەڵ تاران لە ڤیەنا، دەوڵەتی بایدن خەریکی هەوڵدان بۆ ئاراستە کردنی پاکێجی پێشنیاری خۆی بۆ هەڵگرتنی هەندیک لە گەمارۆکانە تا لەم ڕێگایەوە ئێران هان بدەن کە بگەڕێتەوە سەر بەڵێنە ناڤۆکییەکانی.

بە وتەی ئەسۆشەیتێد پرێس، ئەو گەمارۆگەلە بە ئەگەری زۆرەوە پێوەندیان هەیە بە ئەو گەمارۆیانەوە کە دەوڵەتی ترامۆ بە پاگەندەی بێ بنەمای پیشێل کرانی مافی مرۆڤ، پاڵپشتی لە تیرۆریزم و بەرنامەی مووشەکی تاران، بە سەر ئێراندا سەپاندوویە.

News ID 37074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha