بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد نیوز، حەشدی شەعبی عێراق هۆشداریی دایە تورکیا و لەو بارەوە کاردانەوەی نواند.
مەحموود مەرزی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی عێراق دوێنێ چوارشەممە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان هاوپەیوند بە هێرش و بوردمانەکانی تورکیاوە تێدەپەڕێت، هێرش و دەستدرێژی ئاشکرایە.
ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی عێراق زیادی کرد: هێرشەکان درێژەی هەیە و بوردمانی خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە درێژەی هەیە و ئەوەش بە بێ ئاگاداری دەوڵەتی عێراقە.
مەرزی جەختی کرد: ئەگەر بەهۆی ئەو هێرشانەوەی بچووکترین خەسارێک بەر حەشد بکەوێت، کاردانەوەی دەنوێنین.
بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بڵاو بووەتەوە، کوێستانەکانی متینا، ئاواشین و باسیان، بە شێوەی ئاسمانی هێرشیان کراوەتە سەر و لە سێ خاڵیش، کۆماندۆکانی تورکیا لە ڕێگای هێلی بۆرنەوە لە ناوچەکە جێگیر بوون.
تا ئێستاش چەند سەربازی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم دواییە دژی پەکەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کوژراون.
Your Comment