بە پێێ هەواڵی مێهر، پەروین بۆڵدان سەرۆکی هاوبەشی حیزبی دیموکراتی گەل ئەمڕۆ لە وتەدانێکدا داکۆکی کردە سەر نایاسایی بوونی دۆسیەی کۆبانی و ئەوەشی بە پیلانی سیاسی حیزبی دەسەڵاتدار زانی.
بۆڵدان وتیشی: من ڕێزلە ڕێکخراوە مافی و دیموکراتیکیەکانی تورکیا و ئەورووپا، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئەو میدیایانەی کە لە گەڵمان بوون دەگرم. دادگای دوێنی بە گشتی نادادپەروەری و نایاسایی بوو. ئەوان بە کۆ کردنەوەی پۆلیس لە بەردەم دادگا هەوڵیان دا ئێمە و هەواڵنێرەکان لە یەک دوور بخەنەوە. لیژنەی داوەریش مافی بەرگری بە هاوڕێکانمان نەدا و وتەکانی پارێزەرەکانی ئێمەیان تۆمار نەکرد.
ئەو لە درێژەشدا وتی: گوایا ئەوان خوێندنەوەی هەموو درۆکانیش بە پێویست نازانن. بەڵام هاوڕێکانی ئێمە لە هەموو قۆناغەکاندا ڕاستییەکان دەردەخەن.
ناوبراو پاشان ئاماژەی بۆ شکستی حیزبی دادپەرەوەری و گەشە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو کرد و وتی: دۆسیەی کۆبانیش وەکوو دۆسیەی هەڵوەشانەوە شکست دێنێت و لە ئەنجامدا ئەم پیلانە هەڵدەوەشێتەوە.
بۆچوونی ئێوە