AP ١٤٠٠ گوڵان ٧ ٠٩:٢٩

خەتیب زادە ڕایگەیاند:

کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئەشکەنجەی کۆڵبەرە کوردەکان لە تورکیا

کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئەشکەنجەی کۆڵبەرە کوردەکان لە تورکیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران بە ڕووداوێک کە بۆ کۆڵبەرە کوردە ئێرانییەکان لە تورکیا ڕووی داوە، وتی: ئەو بابەتە شوێنگیری دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی هەواڵنێرێک سەبارەت بە ئەو بابەتە وتی: شوێنگیری کردنی مافی هاووڵاتیانی ئێران بەردەوام بۆ ئێمە گرینگ بووە و سەبارەت بە ئەو بابەتەش هەر لە ئەو کاتەوە کە ئاگادار بووینەوە بە شێوەی جیدی شوێنگیریمان کرد و لەگەڵ دۆستانمان لە تورکیا پێوەندیمان گرت و قسەمان کرد.

ناوبراو درێژەی دا: نوێنەرەکانمان لە تورکیا لەو بارەوە چالاکن. سنوورەوانی دوو وڵاتەکە پێکەوە لەو بارەوە دیدار و گفتوگۆیان هەبووە. تارانیش هەر ئەو ڕۆژە یادداشتی خۆیی بۆ شوێنگیری باباتەکە ئاراستەی باڵوێزی تورکیا کرد.

خەتیب زادە وتی: ئەو بابەتە بۆ پێوەندی دوو وڵاتەکە باش نییە. من پێم وایە بە هاوکاری و دۆستایەتی بتوانین ڕێگری بکەین لە دووپات بوونەوەی ئەو ڕووداوانە.

ناوبراو جەختی کرد: لایەنەکانی بابەتەکە هێشتا ڕوون نییە. لێکۆڵینەوەکان درێژەی هەیە و دۆستانمان لە تورکیا بە نیازپاکییەوە یارمەتی دەدەن بۆ ڕوون بوونەوەی بابەتەکە.

News ID 37033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha