بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلفورات نیوز، نەسر ئەلشەمەری سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ زیندوو کردنەوەی داعش لە عێراق هەندێ باس و بابەتی دەربڕی و وتی: هەموو هێزە سەربازییەکان و هێزی ئاسایش دەبێ لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا بەشدار بن بۆ ئەوەی نەهێڵن داعش دیسانەوە زیندوو بێتەوە.
ژمارەیەک لە کارناسان و خاوەن ڕایان پێیان وایە ئەمریکا بەرپرسیاریەتی زیندوو کردنەوەی داعشی لە ئەستۆیە بۆیە کەسایەتییە عێراقییەکان خوازیاری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەن.
پێشتر مەحموود ڕەبێعی، ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وتبووی: هێزە سەربازییە بیانییەکان لەمێژە خەریکی پشتیوانی لە تیرۆریزمن و بۆ کۆتایی هێنان بە بەشداری تیرۆریستەکان لەم خاکە دەبێ هێزە بیانییەکان دەر بکرێن.
هەروەها هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتبووی: ڕوانگەی ئێمە ڕوونە. ئێمە دەمانەوێ هێزە ئەمریکییەکان لەم خاکە بڕۆنە دەرەوە. ئێمە بە هیچ شێوەیەک داگیرکردنی خاک و نیشتمانەکەمان قبووڵ ناکەین و نامانەوێ هیچ پێوەندییەکمان لە گەڵ ئەمریکا ببێت.
Your Comment