بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەدڕەزا فەلاح زادە لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی سەردار حیجازیدا وتی: ئەسفەهان یەکێک لە کەسایەتییە مەزنەکانی خۆی لە دەست داوە.
ئەو وتیشی: شەهید حیجازی وەکوو بەرپرسیارێکی کۆماری ئیسلامی ئەرکی ئەو پێگەیەی لە ئەستۆ گرتبوو و بە ڕێکخستنی بەسیجی سازەندگی و جیهادی خزمەتی بە هەژارترین خەڵکی کۆمەڵگا کرد.
سەردار فەلاح زادە وێڕای ئاماژە بە پێگە و کاریگەری ئەو شەهیدە پایەبەرزە لە هێزی قودسی سوپا، وتیشی: گەر فەرماندەیی حاج قاسم سولەیمانی و شەهید حیجازی نەبوایا، ئەمریکای زۆردار بە کەڵک وەرگرتن لە گرووپە تەکفیرییەکان، دەرفەتی مانەوەی بە ئۆمەتی ئیسلامی و مرۆڤایەتی نەدەدا و هەموو وڵاتانی داگیر دەکرد.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم شەهیدە پایەبەرزە لە ناوچەی باشووری سووریا و بەرە جۆراوجۆرەکاندا ڕێڕەوی ڕێگای ڕێبەری مەزنی شۆڕش بوو و لە سەردەمی تازەلاوی هەتاکوو کاتی شەهیدبوونی، ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد.
ئەو پێی وایە ئیسلام سەردارێکی گەورە و بەوەفای لە دەست داوە و داکۆکی کرد: ئەرکی ئێمەیە دینداری، کەرامەت، فەرماندەیی، سەروەری و بوێری ئەوان بە بەرەکانی ئەمڕۆ ڕابگەینین بۆ ئەوەی ببێتە ئۆلگووی لاوەکانی ئەمڕۆ.
Your Comment