بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم سەعید مارۆف ناسراو بە ئیبراهیم سەرێکانی بە ئاماژە بە دانوستانە ئەنجام دراوەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و پارێزگای کوردستان لە سەفەری چوار ڕۆژەی خۆی وتی: ئاسایشی شۆفێرەکان، ئاسایش بۆ بارەکانیان و بازرگانەکان ئەبێ بەردەوام یەکمایەتی بەرپرسانی گومڕوکی و ئاسایشی دوو لایەنی سنوورەکە بێت.
ئەو بەرپرسە لە وەڵامی پریارێک لەسەر ئەوەی کە بەداخەوە لە مانگەکانی ڕابردوو چەندین جار بینیومانە کە شۆفێر ترانزیت و لۆرییە ئێرانییەکان لە شارەکانی هەرێم لەگەڵ توندوتیژی بەرەوڕوو بوونەتەوە و لە باری دارایی و تەنانەت گیانیشەوە کەوتوونەتە مەترسییەوە، ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەو ڕووداوە ناخۆشانەوە من خۆم چوومەتە ناو کەیسەکەوە و زیاتر لە 19 دۆسیە لە ئەو بوارە پێک هاتووە و بۆ بەرپرسانی دادوەری هەرێم نێردراوە.
سەرێکانی زیادی کرد: کەسە تاوانبارەکان ناسێندراوەنەتەوە و رادەستی دادگا کراون و خەسار دارایی شۆفێرە ئێرانییەکانیش قەرەبوو کراوەتەوە.
Your Comment