بە پێی هەواڵی مێهر، شاندی چاوەدێری سەر ڕاگەیاندنەکانی وڵات مۆڵەتی فەرمی دەست پێ کردنی کار و چالاکی "چالاک نیوز"ی دەرکرد.
ئەم میدیایە بە بەرپرسیاریەتی فواد ناسری چالاکی خۆی لە بواری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیدا دەست پێ کردووە.
"چالاک نیوز" یەکەمین میدیای دوو زمانەی شاری سنووریی مەریوانە و بە دوو زمانی فارسی و ئینگلیزی هەواڵ بڵاو دەکاتەوە.
ئێستا 112 میدیای خاوەن مۆڵەت لە کوردستاندا چالاکن کە 68یان بڵاوکراوەی نووسراو، 35 ئۆنلاین و 9 میدیاش ئەلەکترۆنیکی غەیرئۆنلاینن.
Your Comment