بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیسماعیل شاهۆیی ناسراو بە شاهۆ موکریانی مامۆستای خانەنشین کراوی مەهابادی، لە ویست و حەزی خۆی بۆ وەرگێڕانی شاهنامەی فردۆسی بە کوردی هەواڵی دا.
ناوبراو لەو بارەوە وتی: ئەمن پێشتر و لە ساڵی 65 هەتاوی 10 هەزار بەیت لە شاهنامەی فردۆسیم لە هەمان کێش و ئاهەنگدا وەرمگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی و ئێستاش دەمەوێت درێژەی بدەم و هەموو کتێبەکە بکەمە کوردی.
ئەو شاعیرە دەڵێت کە یەکەم شێعرم بە ناوی گەڵا بۆ هەڵبجەی شەهید هۆنیوەتەوە و هەروەها لە سەر پێشنیاری مامۆستا سووتا (ڕەسووڵ کەریمی) دوو بەیتییەکانی فائیزی دەشتستانیم کردە کوردی
بۆچوونی ئێوە