بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵلا خامنەیی لەو پەیامەدا جەختیان کردووە کە سەردار حێجازی بەرپرسیارێتی گرینگ و کاریگەریان لە سوپا لە ئەستۆ بووە و لە هەموویاندا سەرکەوتووە بوونە.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەریی ئێران؛
بسم الله الرّحمن الرّحیم
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرداری پڕ لە شانازی، سەردار سەید محەمەد حێجازی رضواناللهعلیه پێمان گەیشت. تەمەنێک سەرانسەر موجاهێدت، زەین و فیکری بزۆز، دڵێکی تەژی لە ئیمانی ڕاستەقینە و ئەنگێزەی خۆڕاگرانە و هێزێکی تەواو خزمەتکاری ئیسلام و شۆڕش، کورتەیەک لە کەسایەتی ئەم موجاهیدەیە.
ئەو لە بەرپرسیارێتییە گەورە و کاریگەرییەکان لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خزمەتی کردووە و لە هەموویاندا سەربەرز و سەرکەوتوو بووە.
نەمانی ئەو بە ڕاستی مایەی داخ و پەژارەیە. بە پێویستی دەزانم سەرەخۆشی لە هاوسەر و منداڵەکانی ئەم بنەماڵە و دۆستان و هاوکارانی ئەوان دەکەم و داوای سەبووری لە خودای گەورە بۆ ئەوان دەکەم.
سەیّد عەلی خامنهیی
Your Comment