هێزی مووشەکی ئێران هێڵی سوورە/وەڵامی توندمان بە جووڵە دوژمنانەکان دەبێت

وەزیری بەرگری پێشووی ئێران لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەوەی کە هێزی مووشەکی هێڵی سووری تارانە، وتی: مەودای پێوانی مووشەکەکانی ئێران بە پێی جۆری هەڕەشەکان بەرز دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن دێهقان، وەزیری بەرگری پێشووی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی یەمەنی ئەلمەسیرە سەبارەت بە هەر ۆر هەوڵی دوژمنانەی لایەنە بیانییەکان دژی تاران هۆشداریی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وتی: هەر جۆرە جووڵەیەک دژی ئێران لەگەڵ وەڵامی توند ڕووبەڕوو دەبێتەوە. ئێران ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە مەترسی و دەستدرێژیەکە.

سەردار دێهقان لە درێژەدا وتیشی: هێزی مووشەکی ئێران هێڵی سوورمانە و دانوستانی لەسەر ناکەین. بەرز کردنەوەی مەودای هاویشتنی مووشەکەکانی ئێران پێوەندی بە جۆری هەڕەشەی لایەنی بەرانبەرەوە هەیە. ئێران بە پێی هەڕەشەیەک لەگەڵ بەرەوڕوویە، مەودای هاویشطنی مووشەکەکانی بەرز دەکاتەوە.

وەزیری بەرگری پێشووی ئێران هێنایە ئاراوە: ئێمە هیچکات بەدوای چەکی ناڤۆکییەوە نەبووین و نین. گرینگ نییە کە چ کەسێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەتەنز لە ئەستۆ دەگرێت، گرینگ ئەوەیە کە ئەو هێرشە لەچوارچێوەی سێ گۆشەی عبری، عەرەبی و ئەمریکی ئەنجام دراوە.

News Code 36850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =