بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 304 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 65 هەزار و 359 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 143 هەزار و 794 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 739 هەزار و 2 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە