ئامانج لە هێرش کردنە سەر دامەزراوەی ناڤۆکی نەتەنز لە ئێران

جێگری یەکەمی سەرۆک پەرلەمانی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە ڕووداوەکەی نەتەنزدا هاوکارییان بووە، وتی: ئەم کارە بە مەبەستی وەرگرتنی هەڤیازیی لە ئێران ڕووی داوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید ئەمیرحسێن قازی زادەی هاشمی سەبارەت بە ڕووداوی ناحەزی نەتەنز وتی: ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە ڕووداوە ناحەزەکەی نەتەنزدا هاوکارییان بووە و ئەم کارەش بە مەبەستی چاوپۆشی ئێران لە خواستەکانی ڕووی داوە.

ئەو وتیشی: ئەم پیلانە بە مەبەستی وەرگرتنی هەڤیازیی لە ئێران داڕێژراوە و دەبێ ڕووداوەکە بە باشی لێک بدرێتەوە. بێگومان لە نەتەنز بۆشایی ئەمنیی هەیە بۆیە چەندین جار ڕووداوی لەم شێوە ڕووی داوە. پێویستە لەم بارەوە لێپرسینەوە لە دەزگا ئەمنییەکان بکرێت.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: تەنیا ئەوەی کە بڵێین پیلانی ئیسرائیل بووە، بەس نییە. دەبێ بە دەسەڵاتەوە لە گەڵ بکەرەکاندا ڕووبەڕوو بینەوە. دەبێ تۆڵەیەکی وەها گەورە بستێنینەوە کە ئیسرائیل لە کاری خۆی پەژیوان بێتەوە.

قازی زادەی هاشمی ڕەخنەی لە بێدەنگی دانوستانکارانی ڤیەن گرت و وتی: بە جێ هێشتنی دانوستانەکان باشترین وڵام بۆ ئەو وڵاتانەیە کە نایانەوێ ئێران دەسەڵاتی ببێت. گەرچی ئەم ڕووداوە ناحەزەش ئاکامی دانوسانەکانی ڤیەنە.

 

News Code 36788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =