داگیرکەرانی ئەمریکی نایانەوێت عێراق چۆڵ بکەن

شرۆڤەکارێکی عێراقی بە ئاماژە بە گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، وتی: ئەمریکا لە رێگای ئەو دانوستانانەوە بەدوای پتەو کردنەوەی شوێن پێی خۆی لە عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، نەجاح محەمەد عەلی شرۆڤەکاری عێراقی بە خولی سێهەمی گفتگۆ ستراتیژیکەکانی نێوان ئەمریکا و بەغدا کاردانەوەی نیشان دا. ناوبراو لەو بارەوە وتی: ئەگەر گفتوگۆکان نەبێتە هۆی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراقی، ئەوە بێ فایدەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە ڕایگەیاند: ئەمریکا بەردەوام بەدوای داگیر کردنی عێارق بووە. ئەمریکا لە کاتی دەسپێکی داگیرکاری خۆیەوە لە عێراق بەردەوام بەدوای گەڕان بەدوای رێگای جیاواز بۆ پتەو کردنی شوێن پێی خۆی لە عێراق بووە.

خولی سێهەمی گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی نێوان دەوڵەتەکانی عێراق و ئەمریکا تازە کۆتایی هاتووە. دوو لایەنەکە دوای کۆتایی هاتنی ئەم خولە لە گفتوگۆکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش لەسەر پێداویستی بەردەوام بوونی هاوکارییە دوولایەنەکان جەختی کرد. لایەنی ئەمریکی و عێراق ڕایانگەیاند کە لە خولی سێهەمی گفتوگۆکان جگە لە پرسی سەربازی و ئەمنیەتی سەبارەت بە پرسی ئابووریش گفتوگۆ کراوە.

News Code 36765

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =